ديدو پەیام
به‌شه‌كه‌مان پێی وایه زمانی كوردی ناسنامه‌ی ئاخێوه‌رانی نه‌ته‌وه و قه‌ومی كورده پردێكه بۆ یه‌كبوون و جیاكردنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌دا، بۆیه به پێویستی ده‌زانین بایه‌خ به‌و زمانه بده‌ین و بیپارێزین و خزمه‌تی بكه‌ین و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببه‌ین له ڕووی فه‌رهه‌نگی و زمانه‌وانییه‌وه.
دیدی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌شه‌كه‌مان ببێته به‌شێكی جیهانی له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فێركردندا، كه بتوانێ خزمه‌ت به ره‌وتی په‌ره‌پێدان بكا و شایه‌سته‌ی ره‌وتی ژیاری و پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری بێ له‌گه‌ڵ به‌شه هاوشێوه‌كاندا.
په‌یام
پێشكه‌شكردنی فێركردنێكی باش و به‌رهه‌مهێنانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو له‌پێناو ئاماده‌كردنی توانستی زانستی به‌رز له‌ڕووی جۆری و چۆنییه‌تییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێداویستی كۆمه‌ڵگا له به‌ره‌و پێشچوونی زانستی و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕدا بگونجێ.
ئامانج
- پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنی خوێندن له ئاستی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا‌و گه‌شه‌پێدانی چالاكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.
- به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخانی ژینگه‌یه‌كی زانستی دروست بگونجێ له‌گه‌ڵ ئاستی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ده‌سته‌به‌ركردنی چۆنایه‌تی و كاری زانكۆییدا.
- پته‌وكردنی مه‌عریفه به‌ڕێگاو شێوازی نوێ و هاندان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بواری چاپه‌مه‌نی.
- هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان له پڕۆگرامی خوێندن و ئاڵوگۆڕكردنی زانستی و رۆشنبیری دروستكردنی په‌یوه‌ندی بۆ سه‌رپه‌رشتكردنی هاوبه‌ش له‌بواری خوێندنی باڵادا.
- گه‌شه‌پێدانی كارامه‌ییهك‌انی تاك و كۆمه‌ڵ له‌ڕووی كارگێڕی و زانستیی و ڕۆشنبیرییه‌وه تا هاوشێوه‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی جیهان له‌بواری زانست و مه‌عریفه‌دا.
- ئاماده‌كردنی پڕۆگرامێكی پسپۆڕی پێشكه‌وتوو بۆ بواری فێركردن له زانستی زمان و ئه‌ده‌بی كوریدا و پشتبه‌ستن به ڕێگای پێشكه‌وتوو له‌وانه‌وتنه‌وه‌دا، كه هاوشان بێ له‌گه‌ڵ بزاڤی گه‌شه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆژی له جێهاندا پشتئه‌ستوور به پڕۆگرامی ئه‌لیكترۆنی له پرۆسه‌ی فێركردن و راهێنان و مه‌شقكردندا.
- ده‌رچواندن و پێگه‌یاندنی كادیری پسپۆری و په‌روه‌رده‌كار له زانستی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیدا كه هاوشان بێ له‌گه‌ڵ پێویستی كۆمه‌ڵگا و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕی كار له پسپۆرییه‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ییدا.
- پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی له‌شكرێك له ده‌رچووان كه له‌ڕووی زمانه‌وانی و ره‌وشتی زمانه‌وانییه‌وه باڵابن له‌نێو كۆمه‌لگا و بتوانن له‌رووی زمانپاڕاوی و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌وشتی زمانییه‌وه جیاوازبن و خۆیان بخزێننه ناو بازاڕی كار و به‌م هه‌ڵسوكه‌وته زمانییه كه‌شێكی دروست و گونجاو له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی دروستبكه‌ن كه رۆژگاری ئه‌مڕۆ پێویستی پێیه‌تی له كێبڕكێی بازرگانی و بازرگانی و بازاڕی كاردا هه‌روه‌ها پشت ئه‌ستووربێ به پاشخانی رۆشنبیری و مه‌عریفی ك له‌ماوه‌ی چوارساڵی خوێندندا كۆی ده‌كه‌نه‌وه.
- تێكه‌ڵكردنی كۆمه‌ڵێك كادیری خاوه‌ن هزری ڕوون له‌بواری په‌روه‌رده‌یی و سه‌لیقه‌ی زمان و زمانی و ئه‌ده‌بیدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی رۆشنبیری و مه‌عریفیدا كاریگه‌رییان له به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگادا هه‌بێ.