دید و پەیام
دیدی بەش:
گەشەپێدانی بناغەیەكی زانستی بۆ تێگەشتنی زانست بە شێوازێك كە بگونجیت لە گەڵ فەلسەفەی سەردەمیانەی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی كارامە ودیار.
ئەمەش بە بەرزكرتنی ئاستی زانستی بە شێوەیەكی پەروەردەیی وڕۆشنبیری بۆ خزمەتكردنی دەزگا پەیوەندیدارەكان، چ بازاری كاری تایبەت بێت یان حكومی، ئەم پڕوسەیەیش گشتگیرە، هەموو لایەنە پەیوندیدارەكان –كە بریتیە لە ماموستا وقوتابی وبابەتی سەردەم- دەگرێتەوە
پەیامی بەش:
بەرجەستكردنی هەلی فیربوونی پێویست بۆ هەموان بۆ بەدەستهیانی هەلی كار لە داهاتوودا.
دەرچواندنی قوتابی بە توانا وپسپۆر، وڕۆشنبیر كە تێبگات لە گرنگی ئەم سەردەم وقۆناغە بۆ گەیاندنی پەیام بە ئەمانەتەوە بۆ نەوەی داهاتوو.
ئامانجی بەش:
پێگەیاندنی كادری بەتوانا بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی بازاری كار.
پێگەیاندنی بژاردەیەك لە پسپۆرانی بەشی زمان وئەدەبی عەرەبی.
بەرزكردنەوەی ئاست وگۆڕینی بابەتەكان بە شێوەیەك كە گونجاو بێت لە گەڵ هەلی كار وپێشكەوتنەكانی سەردەم.
بەرزكردنی ئاستی زانستی لە ڕێگەی بەشداریكردن لە كۆڕ وكونفرانس لە ئاستی ناوخۆ ودەرەوە.
گوڕانكاری بەردەوام لە پلانی خوێندن بە شێوەیەك كە گونجاو بێت لە گەڵ داخوازیەكانی پەرەپێدانی فیربوون وفێركردن.
پێگەیاندنی پسپۆرانی ناوخۆیی، دیار وزانستی.
بەشداریكردن لە خزمەتكردنی كۆمەڵگا.