بە بەشداری بەڕێزان(م. فوئاد جاسم ئیبراھیم) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د. میقداد حسین طه)، بەرپرسی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ، ھەردوو کارمەندی بەتوانای کۆلێژەکەمان (کاک گەیلان و کاک مالیک)، سەرجەم ھۆڵەکانی خوێندن و یەکە کارگێڕییەکان و کافتریا و کورسی و مێزەکانی کۆلێژ بە ماددەیەکی تایبەت (تعقیم)ـکران، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی قوتابی و مامۆستا و کارمەندانی کۆلێژ، دووربوون لەم پەتا نەگریسە و لەناوبردنی ڤایرۆسەکانی تر.
داواکارین لەسەرجەم قوتابیانی ئازیز، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزی لە ناوەندەکانی خوێندن.