( خولی پاوەرپۆینت ، گۆگڵ درایڤ ، گۆگڵ فۆرم ، موودڵ بەهەموو ووردەکارییەکانیەو

( خولی پاوەرپۆینت ، گۆگڵ درایڤ ، گۆگڵ فۆرم ، موودڵ بەهەموو ووردەکارییەکانیەو

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی ( ۱۳ – ۹ – ۲۰۲۰) لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز (پ . د . جوهر فتاح ) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۰ – ۲۰۲۱) خولێکی ڕاهێنانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بۆ مامۆستایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی دەستی پێکرد ، لە خولەکەدا ئامادەبوونی (پ.ی.د. سیروان عارەب صادق ) ڕاگری کۆلێژ زۆر بە ووردی و بەشێوەیەکی پراکتیکی کار لەسەر فێربوونی ( پاوەرپۆینت ، گۆگڵ درایڤ ، گۆگڵ فۆرم ، موودڵ بەهەموو ووردەکارییەکانیەوە … هتد ) دەکرێت و نزیکەی لە سەدا ۹۷% مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە ڕێگەی فۆرمێکی ئۆنلاینەوە ناوی خۆیان بۆ خولەکە تۆمارکردووە و بەپەرۆشەوە بەشدارن لە خولەکە.
لە کۆتاییدا سوپاسی وانەبێژانی خولەکە و مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین و هیوادارین ئەم خولە یەک هەفتەییە زۆرترین سوود بە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بگەیەنێت.
جێگایی ئاماژەیە خولەکان لە لایەن
مامۆستا غازی صباح
مامۆستا ئەژی عزيز صالح
مامۆستا تحسین حسين رسول
بەرێوە دەبردرێت
+5
9,628
People Reached
3,398
Engagements
Boost Post
437
45 Comments
2 Shares
Like

Comment
Share

Leave a comment