بە چاودێری ڕاگری کولێژی پەروەرەی بنەڕەتی،بەڕێز پ.ی. د. مزگین چاڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٢/٢٧ لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژەکەمان، مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە ئەمساڵ خانەنشین کران سازکرد. لەو مەراسیمەدا ڕاگری کۆلێژ ستایشی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کرد کە لە ساڵانی خزمەتیاندا ماندوونەناسانە کاریان کردووە و ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پێشکەوتنی کۆلێژەکەماندا. دواتر بەرپرسی فەرمانبەران و ئەو سەرۆک بەشانەی مامۆستای خانەنشینیان هەبوو وتەی خۆیان پێشکەش کردو تیایدا ڕۆڵی ئەو فەرمانبەرو مامۆستا بەڕێزانەیان بەرز نرخاند. پاشان لە لایەن ڕاگری کۆلێژەوە چەپکە گوڵ و سوپاس و پێزانینی کۆلێژ و دەرعی سوپاس و پێزانینیان پێشکەشکرا . دوا بڕگەی مەراسیمەکە بە شیرینی خواردنەوەو وێنەگرتن کۆتایی پێهێنرا.




