ڕۆژی ڕێکەوتی ٢٢ـی ١٢ـی ٢٠٢١ لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
کۆنفڕانسی نێودەولەتی پێنجەم، بە ھاوکاری سەنتەری توێژینەوەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالای بەغدا و زانکۆی تکریت و کۆلێژی پەروەردەی کچان و ڕێکخراوی جوھرە بۆ فێربوون و خزمەتگوزاری گشتی ئەنجامدرا.
وتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین (پ.د. جەوھەر فتاح سعید)، پێشکەشکرا دواتر دەستکرا بە پێشەشکردنی توێژینەوەکان، دواتر بڕوانامە و سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەشداربووان کرا.














