كۆنفرانس

AM21
كۆنفرانسی ( توێژینەوەی دەرچوون و پۆستەری قوتابیان )

كۆنفرانسی ( توێژینەوەی دەرچوون و پۆستەری قوتابیان ) بۆ كۆلێژی پەروەردەی بنه‌ڕه‌تی له‌ به‌رواری 16-4-2023 ، رۆژی یه‌ك شه‌ممه ، كاتژمێر : 9:30 رێك ده‌خرێت . له‌ هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی خۆشحال ده‌بین به‌ ئاماده‌بوونتان له‌ كۆنفرانسی كۆلێژه‌كه‌مان

NativeLang22
لە ڕۆژی جیهانی (زمانی دایک)دا کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ، سمپۆزیۆمی تایبەت بە ( ڕەوشی زمانی دایک ) رێک دەخات.

لە ڕۆژی جیهانی (زمانی دایک)دا بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر،  سمپۆزیۆمی تایبەت بە ( ڕەوشی زمانی دایک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان) بە میوانداری بەڕێز وەزیری پەروەردە و چەند مامۆستایەکی پسپۆری له‌ زانکۆی سەلاحەددین رێک دەخات. به‌روار :  21-2-2023 شوێن : كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی – زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كاتژمێر : […]

Conf5
لە ژێر ناونیشانی (توێژینەوەکانی پەروەردەی دەروونی پێداویستیەکی گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەکانی سەردەم)

ڕۆژی ڕێکەوتی ٢٢ـی ١٢ـی ٢٠٢١ لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کۆنفڕانسی نێودەولەتی پێنجەم، بە ھاوکاری سەنتەری توێژینەوەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالای بەغدا و زانکۆی تکریت و کۆلێژی پەروەردەی کچان و ڕێکخراوی جوھرە بۆ فێربوون و خزمەتگوزاری گشتی ئەنجامدرا. وتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین (پ.د. جەوھەر فتاح سعید)، پێشکەشکرا دواتر […]